وته‌بێژی تالیبان: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به گفتوگۆ ناچێته ده‌ر ئه‌وا به شه‌ڕ له ئه‌فغانستان ده‌یانكه‌ینه ده‌ره‌وه
دوای ئه‌وه‌ی دۆنالد تره‌مپ گفتوگۆی ئاشتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تالیبان له ئه‌فغانستان هه‌لپه‌سارد ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك سه‌ربازێكی ئه‌مریكا كوژرا، ئه‌مڕؤ بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، دەستدەكەنەوە بە چالاكییە سەربازییەكانیان دژی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستاندا.
زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژ بەناوی بزوتنەوەی تاڵیبان بە ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگەیاندوە، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆراگرتنی گفتوگۆكانی نێوانیان لەلایەن دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكاوە، بزوتنەوەكەیان دەستدەكاتەوە بە چالاكییە سەربازییەكانی دژی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تالیبان گوتیشی: ئێمه كارده‌كه‌ین له پێناو كۆتایهاتن به داگیركاریه‌كه‌ی ئه‌فغانستان له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆئه‌مه‌ش دوو رێگا هه‌یه. یان گفتوگكۆ یان كرده‌ی سه‌ربازی ، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا گفتوگۆی هه‌لپه‌سارد ئاماده‌ین به رێگه چاره‌ی سه‌ربازی كۆتای به داگیركاریه‌كه‌ی ئه‌مریكا بهێننین.
زەبیحوڵڵا موجاهید دوپاتیشیكردوەتەوە، واشنتۆن لە بڕیاری راگرتنی گفتوگۆكان پەشیماندەبێتەوە.
دووشەممەی رابردو دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری دا گفتوگۆكانی نێوان وڵاتەكەی و بزوتنەوەی تاڵیبان بۆ گەیشتن بە ئاشتی رابگرێت، ئەوەش دوای ئەوەی تاڵیبان دانی بەوەدا نا لەپشت تەقینەوەكەی پێنجشەممەی رابردووی كابولی پایتەختی ئەفغانستانەوە بووە، كە بەهۆیەوە سەربازێكی ئەمریكی كوژرا.