شاسوار عه‌بدولواحید له لایه‌ن پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیر کرایەوە
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو به هۆی هه‌ڕشه‌كردن له په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به حزبه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نی كۆمپانیای نالیا‌و سه‌رۆكی جولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له لایه‌ن ئاسایشی سڵیمانی ده‌ستگیركرا، ئه‌مڕؤ جارێكی دیكه له‌سه‌ر سكالای خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند سكالای له‌سه‌ر تۆماركراو له لایه‌ن پۆلیسی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر كرا.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك به فه‌رمانی دادوه‌ری دادگای سلێمانی شاسوار عه‌بدولواحید له‌سه‌ر سكاڵای خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند له لایه‌ن پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیر كراوه.
هه‌ر له‌و باریه‌وه دادوەر عومەر ئەحمەد گوتەبێژی دادگای سلێمانی هه‌واله‌كه‌ی پشتراستكرده‌وه كه ساشوار عه‌بدولواحید له بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یوان له سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ركراوه به‌هۆی ئه‌و سكالایانه‌ی دژی تۆمار كرابوون، به‌ڵام دادگا به كه‌فاله‌ت ئازادی ده‌كات تا لێكۆلینه‌وه له سكالاكان ده‌گاته بن به‌ست ئه‌وكات رێككاری دیكه‌ی یاسایی ده‌گیرێنه‌به‌ر.