عه‌لی بابا جان كۆتای 2019 پارتێكی نوێ راده‌گه‌یێنین ئه‌ردۆگان له ده‌سه‌ڵات دوور ده‌خه‌ینه‌وه

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له عه‌لی بابا جان جێگری پێشوی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری توركیا كه دامه‌زرێنه‌ری پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانن به‌سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌درۆگان بڕیاری وازهێنان له‌و حزبه‌و دامه‌زراندنی حزبێكی نوێیان راگه‌یاند، ئه‌مڕؤ بابا جان رایگه‌یاند كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019 حزبه‌كه به فه‌رمی ده‌ناسێنن.
عەلی باباجان جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشتری توركیا لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەیەكی توركی ئاشكرای كردووە ، پێش كۆتاهاتنی ئەمساڵ حزبێكی نوێ دادەمەزرێنێت بۆ ئالنگاری ئاكپارتی بە سەركردایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان.
باباجان راشیگه‌یاندووه كه كار دەكات بۆ كۆكردنەوەی ئەو كەسانەی كە لە تێگەیشتن و بیركردنەوەی ئەو نزیكن ئه‌مه هەندێك كاتی دەوێت، دەمانەوێت حزبێك دامەزرێنین بەشداری لە هەڵبژاردنی 2020 بكات
عەلی باباجان جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشتر لە مانگی تەمووزی رابردوو وازهێنانی لە دەسەڵات و ئاكپارتی راگەیاند بەهۆی ناكۆكی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا.