20 ملیار دیناری تەرخانكراو بۆ سلێمانی تاوەكو ئێستا چارەنووسی دیار نیە
بەپێی پرۆژە یاسایەك كە لە ساڵی 2013 خراوەتە روو بۆ شاری سلێمانی وەك پایتەختی رۆشەنبیری 20 ملیار دینار تەرخانكراوە، بەڵام لە ئێستادا ئەم 20 ملیار دیناری دیار نیە كە بۆچی سەرف كراوە، یەك هیچ روونكردنەوەیەكی لەسەر نەدراوە.
ئاڤان جەماڵ سەرۆكی لێژنەی رۆشەنبیری ئەنجوومەنی پارێزگاری سلێمانی لەو بارەیەوە رایگەیاندووە” 20 ملیار دینار عێراقی بۆ سلێمانی وەك پرۆژەی پایتەختی رۆشەنبیری تەرخانكراوە بۆ سلێمانی دەشلێـ”چەندین جار بەنوسراوی فەرمی داوای لیستی خەرجی ئەو 20ملیارەیان کردەوە ، بەڵام تا ئێستا تەنها لیستی خەرجکردنی 250ملیۆن دینار نێردراوە ، وتا چارەنوسی 19ملیار و 750ملیۆن دیار نیە”.
هەر لەو بارەیەوە بابەكر دڕەیی بەڕێوبەری ڕشنبیری پارێزگای سلێمانی قسەکانی سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری ڕەت دەکاتەوە و دەڵێ “ئەو کەسانە غەرەز و مەرەز یان هەیە و چاویان بەسەرکەوتنەکان هەڵناێت”.