باڵیۆزخانەیەکی ئەمریکی ساختە .. کار ڕێکخەرەکانی هەموو تورکن
دەزگا ئەمنیەکانی وڵاتی گانا دەستیان بە سەر باڵیۆزخانەیەکی ئەمریکی گرت و ئاشکرابوو کە ساختەیە و تەنها بەشێکە لە تۆڕێکی هەڵخەڵەتاندن و لەلایەن چەند کەسێکی ،، تورك ،، و پارێزەرانێکی شارەزا لە یاسا بەڕێوەی دەبەن و پێدەچێ پێشتر لە کونسوڵگەریەکان کاریان کردبێت بۆیە شارەزاییان پەیدا کردووە بۆ ئەنجام دانی ئەم کارە .
لە بڵاوکراوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاتووە کە ئەم باڵیۆزخانە ساختەیە ماوەی 10 ساڵە لە پایتەختی گانا کاردکات و بە شێوەیەکی نا یاسایی چەندین ڤیزای دەرچواندوە لە بەرامبەر بڕە پارەیەكی دیاریکراو لە لای خۆیانەوە دەزگا ئەمنیەکان گوتیان نزیکەی 150 پاسەپۆرتی جۆراوجۆر و چەندین ڤیزای شینگن و کۆمپیوتەر ک تایبەت بوو بەم باندە دەستی بەسەر داگیرا .
سەرچاوە : العربیە نیت