نێچیرڤان بارزانی پرسەی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانیانی ئەمڕۆی کەربەلا دەکات

 

لەم پەیامی هاوخەمیەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای ئاراستە کردنی پرسەی خۆی بۆ ماڵباتی قوربانیان ، ئامادەیی هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت بۆ یارمەتی و چارەسەری بریندارەکان .

دەقی پرسەنامەکە

 

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى قووڵى خۆمان ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قو‌ربانییانى ڕووداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ئه‌نجامى قه‌ره‌بالغى و به‌سه‌ریه‌كدا كه‌وتنى به‌شدارانى ڕێوڕه‌سمێكى ئایینیى شیعه‌، زیاتر له‌ (30) كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و به‌ ده‌یانى دیكه‌ش بریندار بوون.

 

له‌ دڵه‌وه‌ هاوخه‌م و هاوسۆزیانین و خواى مه‌زن دڵنه‌واییان بداته‌وه‌، هیواى به‌هه‌شت بۆ قوربانییان و زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازین. هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو هاوكارییه‌كى پزیشكى و پێشوازى له‌ برینداران ئاماده‌یه‌.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

Back to top button