ئەمریکا گەمارۆی نوێ بە سەر سوپای قودس و حزبوڵلادا دەسەپینێت
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ئێستیون منوچین ، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا رۆژی سێشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند ئەمریکا گەمارۆی نوێی لە دژی گرووپە تیرۆریستیەکان ڕاگەیاندووە .
منوچین گووتی گەمارۆکان 15 کەس لە فەرماندەکانی هێزی قودسی سوپای پاسداران و حزبوڵلای لوبنان ، حەماس و ئەلقاعیدە دەگرێتەوە .
هەرچەند منوچین وردەکاریەکانی باس نەکرد بەڵام دوواتر وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ناوی 21 کەسی ئاشکرا کرد کە چوونەتە لیستی ڕەشەوە .
سەرچاوە رویتەرز ،،، و،،، ش