شەپۆڵێکی بارانبارین بەڕێوەیە

بەپێی پێشبینییەکانی پسپۆرانی بواری کەشوهەوا شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە.

سادق عەتییە، پێشبینكاری بواری كه‌شوهه‌وا كه‌ ده‌زگا كه‌شناسییه‌كانی عێراق پشت به‌زانیارییه‌كانی ده‌به‌ستن لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی کردووەتەوە کە پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و شەپۆڵێکی سەرما ڕوو لە ناوچەکە دەکات.

ئەو پێشبینکارەی بواری کەشوهەوا ڕوونیشکردووەتەوە، کاریگەری شەپۆڵەکە دەبێتە هۆی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق و بەتایبەت لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

Back to top button