ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە
بڕیاره پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و له باره‌ی سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆ بكات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رئه‌نجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌خاته‌ڕوو .
هاوكات لە بارەی کاریگەری و مەترسییەکانی پڕۆژەی سەرژمێری کە بڕیارە لە ساڵی 2020 لە عێراق ئه‌نجامبدرێت گفتوگۆ ده‌كات.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم گفتوگۆ ده‌كات .