ئەنجومەنی پارێزگای هه‌ولێر: سبەی (د. فرسەت سۆفی) وه‌ك پارێزگاری نوێی هەولێر ده‌ست به‌كارده‌بێت

سەرۆكی فراكسیۆنی زەرد لە ‌ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت‌، سبەی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوە دەچێت و بڕیارە پارێزگاری نوێی شاری هەولێر دیاری بكرێت.

كەنعان خەیلانی، سەرۆكی فراكسیۆنی زەرد لە ‌ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند‌: بڕیارە سبەی پێنج شەممە،‌ ‌كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوە بچێت، كە تایبەتە بەو گۆڕانكارییانەی لەسەر پۆستی پارێزگار دەكرێت، وەكو فراكسیۆنی پارتیش كاندیدی خۆمان پێشكەش كردووە و سیڤیی كاندیدەكەشمان كە (د. فرسەت سۆفی)ـیە، بە نووسراوی فەرمی پێشكەش بە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگا كردووە و، داوامان كردووە لە بەرنامەی كار دابنرێت، بۆیە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن سبەی پێنجشەممەیان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی شاری هەولێر دیاری كرد”.‌

خەیلانی راشیگەیاند: لە كۆبوونەوەی سبەینێ ئەنجومەندا، كاندیدی ئێمە (د. فرسەت سۆفی) ئامادە دەبێت و بەرچاوڕوونیی خۆشمان هەیە كە كاندیدی ئێمە بە دەنگێكی باش بۆ پۆستی پارێزگار هەڵدەبژێردرێت.

د. فرسەت سۆفی لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان یەکێک بوو لە چالاکترین پەرلەمانتارەکان و ئەندامی لیژنەی دەستپاکی بووە.

د. فرسەت سۆفی لە ساڵی 1978 لە چۆمان لە دایکبووە و دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی هەیە و ماوەیەک مامۆستا بووە لە زانکۆی سەڵاحەدین.

Back to top button