پارتی: له سنوری پارێزگای دهۆك دهست به گۆڕانكاری گهوره دهكات
دوا بەدوای ئەو گۆڕانکارییە ئیدارییانەی لە پارێزگای هەولێر کران، ئێستا گەرمترین باسی دهۆک گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی ئەو پارێزگایەیە و بڕیارە ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی ئیداری بگۆڕدرێن.
بەپێی زانیارییەکانی دهزگایی میدیایی (خواكوڕك) بۆ گۆڕانکاری لە پۆستی پارێزگاری دهۆك دوو كهس ههن، یەکێکیان ناوی دوو بەربژێر دەهێندرێت، لەوانە؛ سەربەست لەزگین و دکتۆر عەلی تەتەر، ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی بڕیاره له ماوهیهكی نزیكدا ئهو پۆسته یهكلایی بكرێتهوه.
ئهوهی شیاوی باسه، پارتی رژدە لەسەر ئەوەی بۆ پارێزگای دهۆك کەسێك بەربژێر بکات، کە نزیك بێت لە سەرکردایەتییەوە، چونکە گلەییەکانی پارێزگای دهۆك زۆرە، بە تایبەت ئەو کێشانەی لە دهۆك سەریانهەڵدا وەکو کەمیی کارەبا، کێشەی ئاو و نەبوونی خزمەتگوزاری و جیاوازی نێوان پاێزگای دهۆك لەگەڵ هەولێر و سلێمانی.
جیا لە پۆستی پارێزگار، لە سنووری پارێزگای دهۆك حەوت قایمقام و 22 بەڕێوەبەری ناحیە هەن، بە گشتی نزیکەی 180 پۆستی ئیداری هەن، باس لە گۆڕانکاری لە بەشێکی ئەو پۆستانە دەکرێت بە تایبەت ئەوانەی چەندین ساڵە ئەو پۆستانە بەڕێوەدەبەن.