نوێنەری ئۆباما سەردانی پێشمەرگەی كرد

خواكوڕك
لەدوای پێكهێنانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە سێپتێمبەری (2014 ) كە (64) وڵات لە جیهان بەشداریان تێدا كرد, سەرۆكی ئەمریكا (برێت مەكگۆرك)ی وەك نوێنەری خۆی بۆ شەڕی دژ بەداعش دیاری كرد.
ئەمڕۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر مەكگورك لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لەگەڵ بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەك لە میحوەری خازر، نووسیویەتی: “بۆ دەربڕینی رێز و سوپاس بۆ هێزی پێشمەرگە” سەردانی میحوەرەكەی كردووە.

هاوكات نوێنەرەكەی ئۆباما سەردانی سوپای عێراقیشی كردووە لە دەوروبەری مووسڵ و ئاماژەی بە هەماهەنگی مێژوویی نێوان هێزی پێشمەرگەی سوپای عێراقی كردووە لە شەڕی دژی داعش.

 

 

 

brettmcgurk1 brettmcgurk4 brettmcgurk5

Back to top button