له‌سه‌ر ئاماده‌نه‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌درێ

كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان ده‌ستى پێ كرد.

له‌باره‌ى ئاماده‌نه‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌میر هه‌ورامى گوته‌بێژى قوباد تاڵه‌بانى ڕاى گه‌یاند، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان به‌سه‌ردانێك له‌ لبنانه‌.

ڕوونیشى كرده‌وه‌ به‌هۆى ئه‌و گه‌شته‌ى بۆ لبنان قوباد تاڵه‌بانى نه‌یتوانیوه‌ به‌شدارى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بكات.

 

Back to top button