جڤاتی گۆڕان دەستەی سەرۆکایەتی نوێ هەڵدەبژێرێت

 

بە پێی زانیاریەکان رۆژی پێنجشەممە جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا دەستەی سەرۆکایەتی نوێی خۆی هەڵدەبژێرێتەوە

 

پێشڕەو رەئوف ئەندامی جڤاتی گشتی گۆڕان بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا کردووە ، بۆ پۆستی سەرۆکی جڤات٣ کەس بەربژێر دەکرێن و پۆستی جێگریش دەدرێتە ئەندامێکی جڤات کە خەڵکی هەولێر بێت .

 

زانیاریەکان باس لەوە دەکەن سێ کە س بە ناوەکانی ، دڵخواز کاکەڕەش، کوردە چاوشین و جەماڵ محەممەد خۆیان بۆ سەرۆکایەتی جڤاتی گشتی گۆڕان کاندید کردووە ، بۆ پۆستی سکرتێری جڤاتیش پێشڕەو رەئۆف وەک بەربژێر دیاری کراوە

Back to top button