پەرلەمانی عێراق بۆکرینی قەڵغانی مووشەکی ( ئێس ٤٠٠ ) کارئاسانی بۆ حکومەت دەکات
پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا بە ناوی عەلی ئەلبعێجی لە لێداونێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت : عێراق مافی خۆیەتی سنوورەکانی ئاسمانی خۆی بپاریزێت وئازادیشە لە هەر وڵاتێک کە بیهەوێت قەڵغانی مووشەکی بکرێت ، چوونکە ئەمریکا پارێزگاری لە سنووری ئاسمانی وڵاتەکەمان ناکات .
لە درێژەدا دەڵێت لە وەرزی داهاتووی پەرلەمان هەوڵی ئەوە دەدەین پرۆژە یاسایەک ئاراستە بکەیین بۆ پشتیوانی لە حکومەت بۆ ئەوەی هێزی ئاسمانی و بەرگری سنوورە ئاسمانیەکان بەهێز بکات و چەکی پێشکەوتوو بکڕێت .
لە کۆتاییدا دەڵێت بە دەرچوونی پرۆژە یاسایەک ڕێگری لە گووشارەکانی ئەمریکا دەکەیین کە ناهێڵێت قەڵغانی مووشەکی ( ئێس ٤٠٠ ) لە رووسیا بکڕین .