قەرەیلان: ھەدەپە وەفای بۆ پەکەکە نەبوو ، پشتی تێکرد
لە ڕادیۆی دەنگی وڵات کە ڕادیۆیەکی سەر بە پەکەکەیە ، موراد قەرەیلان بە توندی رەخنە لە هەدەپە دەگرێت و دەڵێت ، لە کاتی شەڕی خەندەقەکاندا کە ٦٠ شەرڤان لە شارۆچکەی سووری دیاربەکر بەتەنیا مانەوە ، هۆکاری ئەوە بوو هەدەپە پشتی گەریلاکانی پەکەکەی نەگرت .
قەرەیلان باوەڕی وایە .ئەم دوودڵییەی هەدەپە لە هەمبەر شەڕی خەندەقەکان ، وای کرد خەڵک نەزانن چۆن هەڵوێست بگرن
لە کۆتاییدا قەرەیلان دەڵێت ئەگەر هەدەپە پشتیوانی لە شەڕی خەندەقەکان بکردبایە ئەنجامەکان بە شێوەیەیکی تر دەبوون نەک ئەوەی ئیستا لە ئارادایە