لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی گرینگ دەرکرا

 

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/9/11 ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەرێوە برد

 

دەرئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ و ئەندامانی لیژنەی دارایی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان کە رۆژی 8 ی ئەیلول لە هەولێر بەسترا خرایە وەک یەکەم تەوەر باسی لە سەر کرا .

 

.هاوکات بڕیار درا هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆ  سەبارەت بە پرسی بوجە و بەشداری هەرێمی کوردستان لە قۆناخی نووسینەوەی رەشنووسی بوجەی 2020 لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەردانی بەغدا بکات .

 

. بڕیارە لەم سەردانەدا  بانگهێشتی لیژنەکانی ( دارایی، نەوت وگاز ، یاسایی ) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش بکرێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن .

 

وا بڕیاریشە سبەی پێنجشەممە شاندێکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات پێگەیاندنی  زانیاریی پێویست لە بارەی گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی بەغدا .

 

لە بەشی دووهەمی  کۆبوونەوەکەدا ، راپۆرتێک لەلایەن وەزیری پلاندانانەوە  سەبارەت بە پڕۆژەی سەرژمێری لە عێراق خرایە ڕوو  کە بڕیارە ساڵی 2020 ئەنجام بدرێت. هەبۆیەش بڕیاربە دانانی لیژنەیەکی تایبەت درا بۆ چاودێری و گرتنەبەری ڕێکاری گونجاو لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان

 

لە کۆتاییدا ڕێکخستنەوەی باج لە بەرژەوەندی گشتیدا تاوتوێ کرا و میکانیزمی نوێ لە داهاتوودا کاری پێدەکرێت

 

Back to top button