بەرپرسانی باڵای ئێران پێشوازی لە بڕیاری ترەمپ دەکەن بۆ لەکارلادانی جۆن بۆلتن

 

مەحمود واعێزی بەرپرسی ئۆفیسی حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کار لادانی راوێژکاری ئاسایشی نشتیمانی کۆشکی سپی وەک  شکستی سیاسەتی پاوانخوازی و تاکلایەنەی بۆڵتن ناودەبات .

 

واعێزی لە ئینستاگرامی خۆی نووسیویەتی ، توند ڕەوی بۆڵتن لە سیاسەتدا بوو بە هۆی لە کار لادانی ، بۆڵتن دژمنی دیپلۆماسی و لایەنگریئ شەڕ و ئاژاوە بوو ، بەڵام لە هەمان کاتدا کۆمەڵگای جیهانی بەواشنتۆنی گووت لە جەنگ بێزارن و لایەنگری دیپلۆماسین .

لە کۆتاییدا دەنووسێت ئێستا ئەو کەسەی کە پەی وابوو دووای چەند مانگ دەسەلاتی ئێران دەروخێنێت ، لە کونجێکەوە دەڕوانێتە پلانە شکستخواردووەکانی خۆی .

 

سەرچاو دۆیچەوێلە ،،،،، و ،، ش

Back to top button