سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێـتەوە
لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی پایز شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو و پلەكانی گەرمان بە شێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت.
بەپێی پێشبینیەكانی دەستەی كەشناسی عێراق، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی بارانبارین عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
دەزگای كەشناسی عێراق بڵاویكردووتەوە، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو كە دەكاتە ناوەڕاستی ئەم مانگە، پلەكانی گەرما نزمدەبنەوەو شەپۆلێكی سارما ڕوو لەزۆرینەی ناوچەكان دەكات.
ڕوونیشیكردۆتەوە، بەهۆی كاریگەری دابەزینی پلەكانی گەرماوە لەزۆربەی ناوچەكانی عێراق بەتایبەت هەرێمی كوردستان باران دەبارێت.