خواكوڕك پیلانێكی بەرپرسی نوسینگەی ماددەی 140 كەركووك و ئاسۆ ئەلمانی و راكان سەعید ئاشكرا دەكات كە لەبەرامبەر بڕێك پارە بە هەزاران فۆڕمی خێزانە عەرەبەكانیان گواستۆتەوە كەركووك
دوای خیانەتی یەكێـتی لە 16ـی ئۆكتۆبەری 2017 كەركووك حارێكی دیكە رووبەرووی تەعریب كردن بوویەوە بە تایبەت كە لە رووی سەربازیەوە لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بەڕێوە دەبرێت , بە هەزاران خێزانی عەرەب هاوردەی كەركووك كران و لەسەر مولك و مالی هاونیشتمانیانی كورد جێگیر كران.
بە پێی بەدوا داچوونێكی دەزگای میدیایی خواكوڕك كادرێكی یەكێـتی كە بەرپرسی ماددەی 140ـی ئۆفیسی كەركووكە بە ناوی بابەكر سەدیق ناسراو بە (كاكەڕەش سەدیق) تەنها ئەمساڵ واژۆی لەسەر گواستنەوەی نزیك ، 600فۆڕمی خۆراكی خێزانی عەرەب كردووە كە لە پارێزگاو ناوچەكانی دیكە هاوردەی كەركووك بكرێن.
هەر بە پێی زانیاریەكان ئەو بەر پرسەی یەكێـتی لە بەرامبەر بڕێك پارە رەزامەندی داوە بە گواستنەوەی ئەو خێزانە عەرەبانە بۆ ناو كەركووك كە پارەكە لە لایەن پارێ.گاری سەپێندراوی كەركووك و بەرپرسی نوسینگەی ماددەی 140 و ئاسۆ ئەلمانی بەرپرسی مەلبەندی یەكێتی لە كەركووك بە هاوبەشی وەرگیراوە.
لایخۆشیەوە مەریوان جەلال، بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندنی لقی كەركووكی پارتی شتراستی هەوالەكەی كردوەتەوەو رایگەیاندووە: “بە بەڵگەوە لامان هەیە، كە عەرەبێكی زۆر فۆرمی خۆراكیان گواستووەتەوە بۆ كەركووك و ئێستا كاكەڕەش سەدیق، خۆی بەرپرسە لەسەر ئەو دۆسێیە، بەڵام ئەو دەتوانی وەكوو بەرپرسی نووسینگەی كەركووكی مادەی 140 واژۆ بۆ گواستنەوەی فۆرمی خۆراكی عەرەبەكان بۆ كەركووك نەكات، ئەو دەتوانێ هاوشێوەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، كە خۆشی ئەندامە لەو ئەنجومەنە، كە ئێستا ئەوان لە شارەكە نەماون، ئەویش شارەكە بەجێ بێڵێت ئەگەر فشاری لەسەره! ئەو هیچ فشارێكی لەسەر نییە و ئەو تەنانەت قسەكانی دژی برادەرانی دیكەی ئەنجومەنە كە ئێستا ئاوارەن و شارەكەیان جێ هێشتووە، ئەو دیارە خۆی ڕازییە بەو دۆخەی ئێستای كەركووك و واژۆ بۆ گواستنەوەی فۆرمی خۆراكی عەرەب دەكات و دەتوانێ واژۆ لەسەر ئەو نووسراوانە نەكات، بەڵام دەیكات”.