جوتیار عادل: حكومەتی‌ عیراق 80 ملیار دۆلار قەرزاری‌ هەرێمە

 

دوای ئەوە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە دوای كۆبوونەوەكە وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ رۆژنامەوانان بەست و رایگەیاند دەیانەوێت لەگەڵ‌ حكومەتی‌ عیراق رێكبكەوین، ئاماژەشی‌ بەوەدا كە حكومەتی‌ عیراق 80 ملیار دۆلار قەرزاری‌ هەرێمە.

د.جوتیار عادل وتەبێژی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان رایگەیاند كە هەفتەی‌ داهاتوو وەفدێكی‌ حكومەتی‌ هەرێم سەردانی‌ بەغدا دەكات ئامانج لە سەردانەكە تاووتوێكردنی‌ پرسی‌ بودجەیە وە ئامانجمانە هەرێمی‌ كوردستان چارەسەركردنی‌ كێشەكانە لەگەڵ‌ حكومەتی‌ عیراقدا لە چوارچێوەی‌ دەستووردا بێت”.

 

وتەبێژی‌ حكومەتی‌ هەرێم ئاشكراشیكرد كە “بەپێی‌ لێكۆڵینەوەكانیان حكومەتی‌ عیراق 80 ملیار دۆلار قەرزاری‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستانە ئەوەشی‌ خستەڕوو لە كۆبوونەوەی‌ ئەمڕۆی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران دابینكردنی‌ نەوتی‌ سپی تاووتوێ كراوە و بڕیارە 259 ملیۆن لیتر نەوتی‌ سپی‌ دابەش بكرێت.

Back to top button