بزانە لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێـتی‌و گۆڕان باسی چی كراوە

خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی نێوان سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی‌و گۆڕان لە مەكتەبی سیاسی یەكێـتی بەسترا, بەپێی راگەیاندراوی كۆتایی كۆبوونەوەكە هەردووڵا ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ هەر كۆبوونەوەیەك كە “لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندا بێت”.
سەركردایەتییە هاوبەشەكە راشیانگەیاندووە:” لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆیاندا جەختییان لەسەر ئەوە كردووەتەوە بە بۆچوونی هاوبەش مامەڵە لەگەڵ هەڵوێست و كێشە سیاسییەكاندا دەكەن.
شاندی هاوبەش, لەبارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی پارتی كەلە ئێستادا پارتی گەڕێكی دیكەی دانوستانی دەست پێكردووە, رایانگەیاند:” ئەوان ئامادەن بۆ هەر گفتوگۆیەك لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندا بێت.
كۆبوونەوەی شاندی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان بە ئامادەبوونی هەریەكە لە (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، قادر حەمەجان، رەفعەت عەبدوڵڵا و شاڵاو كۆسرەت رەسووڵ) لە یەكێتی و وە .ئەندامانی گۆڕانیش، پێكهاتبوون لە (عومەر سەید عەلی، محەمەد تۆفیق رەحیم، عوسمان حاجی مەحموود، ساماڵ عەبدوڵڵا و د. ئیسماعیل نامیق) بەڕێوەچوو.

 

 

بەییاننامەی گۆڕان‌و یەكێتی
بەییاننامەی گۆڕان‌و یەكێتی
Back to top button