جێگری پارێزگاری نەینەوا: حەشدی شەعبی لە موسل دەسەڵاتدارە گوێ لە سەرۆك وەزیرانی عێراقیش ناگرن
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سیراون رۆژە بەیانی جێگری پارێزگاری نەینەواو شێروان دووبەردانی پەرلەمانتاری عێراق لە موسل دەگەڕێنەوە, لە بازگەیەكی مووسڵ لە لایەن لیوای 30 حەشدی شەعبی كە وەعد قەدۆ سەرپەرشتی دەكات ئۆتۆمبێلێكی پاسەوانەكانیان دەست بەسەر دادەگیرێت و دواتر پێشمەرگەكان ئازاد دەكرێن.
لەو باریەوە سیروان رۆژبەیانی جێگری پارێزگای نەینەوا رایگەیاندووە:” لە كاتی گەڕانەوە بازگەیەكی حەشدی شەعبی كێشەی بۆ دروستكردین تەقەیان بەسەر ئۆتۆمبێلەكانی ئێمەدا كرد, لەبەر بوونی هاوڵاتیانی سڤیل لە بازگەكە فەرمانی تەقەمان نەدا, دواتر چوارپاسەوانی ئێمەیان دەستگیر كرد, پاش هەوڵدانێكی زۆر پاسەوانەكان ئازادكران بەڵام بێڕێزی زۆر بە پاسەوانەكان كرابوو.
جێگری پارێزگاری نەینەوا ئاشكراشی كرد: “حەشدی شەعبی لە نەینەوا دەسەڵاتدارە و تەنانەت گوێ بەفەرمانی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش نادات، گەر نا چۆن دەكرێ رێگری لە جێگری پارێزگاری نەینەوا بكەی و سووكایەتی پێ بكەی، زۆر باش دەزانین رێگریەكان بەهۆی پێشوازی گەرمی خەلكی موسلە لە ئێمەی نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان لەو پارێزگایە”.
شایەنی باسە لیوای 30 سەر بە حەشدی شەعبی كە وەعد قەدۆ فەرماندەییان دەكات، لە ماوەی رابردوودا لەلایەن ئەمەریكا سزای بەسەردا سەپێنرا بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان و مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران، هەروەها تۆمەتباركراوە بە ئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی و رێگریكردن لە گەرانەوەی ئاوارەكان.