فەرمانبەران و مامۆستایان, جیاوازی موچە و دەرماڵەی چوار ساڵ لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو وەردەگرن


دوای ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوو بە هۆی قەیرانی دارایی جگە لە بڕینی جیاوازی موچە و خەرجی دەرمالەی فەرمانبەران و مامۆستایان جكومەت ناچار بوو بە جێبەجێكردنی سیستەمی پاشەكەوت بەڵام لە ئێستادا بە هۆی باشتر بوونی دۆخی دارای هەرێم حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری خەرج كردنی جیاوازی موچە و  دەرماڵەی فەرمانبەران و مامۆستای لە هەفتەی داهاتوو خەرج دەكات.
ئامانج سلێمان، بەڕێوەبەری ژمێریاری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی لەو بارەیەوە  رایگەیاندووە”  لە سەرەتای مانگی چواری ئەمساڵ بڕیاری ژمارە 6 دەرچوو لە لایەن حكومەتەوە كە تێیدا داوا لەسەر جەم وەزارەتەكان كراوە كە لیستێكی جیاوازی, جیاوازی مووچەو دەرمالەی فەرمانبەران ئامادە بكە ن  بۆئەوە بۆیان خەرجبكرێت”.
بەڕێوەبەری ژمێریاری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی ئاماژەی بەوە كرد كە لیستەكەیان ئامادە كردووە و كراوە بەچەك و پارەكەش خەرج كراوە. رۆژی یەكشەممەش لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە بەسەر مامۆستا و فەرمانبەراندا دابەشدەكرێت.
بە پێی زانیاریەكانی دەزگای میدیایی خواكوڕك بڕیاری ژمارە شەشی تایبەت بە جیاوازی موچەو دەرماڵە سەرجەم وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە كە لە ماوەی ساڵێ‌ 2014تا 2018 بۆیان خەرج نەكراوە خەرج دەكرێت لەگەڵ ئەو پلە بەرزكردنەوانەی پێش ساڵی 2016.
Back to top button