دوای لێدانی زه‌نگی خه‌و كتوپڕ هه‌ڵمه‌سته
زه‌نگی خه‌و له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا بووه‌ته هاوڕیهكی بێزاركه‌ری خه‌و، به‌تابه‌تی ئه‌گه‌ر زه‌نگه‌كه ناخۆش بێت، له شیرینی خه‌ودا خه‌به‌رت ده‌كاته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ دانانه‌وه‌ی كاتێكی دیاریكراو به‌مه‌به‌ستی به ئاگاهاتنه‌وه له خه‌و، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژانه ده‌وامی فه‌رمیان هه‌یه، زه‌نگ داده‌نێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زوو خه‌به‌ریان ببێته‌وه، تاوه‌كوو بتوانن خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ ده‌وام.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێرده پێویسته بگوترێ، له ساته‌وه‌ختی لێدانی زه‌نگه‌كه، هه‌وڵمه‌ده راسته‌وخۆ یاخود به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ له خه‌و هه‌ڵسی، چونكه مه‌ترسی ئه‌گه‌ری تووشبوونت به “جه‌ڵته‌ی دڵ” و “جه‌ڵته‌ی مێشك” هه‌یه.
پزیشكانی پسپۆر له‌م بواره‌دان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن دوای لێدانی زه‌نگ، باشتروایه بۆ ماوه‌ی 3 خولهك له‌ناو جێگه‌ی خه‌ودا بمێنینه‌وه، تاوه‌كوو ئارام ده‌بینه‌وه.