كەیلی جێنەر ئینستاگرام دەھەژێنێت

كچە نمایشكار و ئەستێرەی جیهانی كەیلی جێنەر، بە وێنەیەكی رووت ئینستاگرام دەھەژێنێت.

كەیلی، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نوێترین وێنەی لەگەڵ خۆشەویستەكەی بە رووتی بڵاوكردەوە، ھەوادارانی باس لەوە دەكەن دەیەوێت جێگەی كارداشیان بگرێتەوە، ھەروەھا وێنە نوێیەكەی بازاڕی رۆژنامەكانی پڕفرۆش كردووە لە ئەمریكا، ھەروەھا لە ماوەیەكی كەمدا 9ملیۆن لایكی تێپەڕاند.

كەیلی، لەساڵی 1997 لەدایكبووە، خوشكی ئەستێره و نمایشكاری دیاری ئەمریكی “كیم كارداشیان”ە، كەیلی لە ساڵی 2007 دەستی بەكاری نمایشكاری كردووە، توانی لەماوەیەكی كەمدا ببێتە ئەستێرەی هەموو جیهان.

كه‌یلی جگە لەوەی کەسایەتییەکی ناوداری تۆڕە کۆمەڵایتەییەکانە، لە بواری نمایش و دیزاینی جلوبەرگدا کار دەکات و ئێستا خاوەنی کۆمپانیایەکی بەرهەمەکانی جوانکارییە و سەرکەوتنی بەرچاوی لەو بوارەدا بەدەست هێناوە.

Back to top button