دوای 5 ساڵ مایکڵ شوماخەر بە ئاگا هاتەوە

راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەوروپا ئاشکرایانکردووە: دوای 5 ساڵ مانەوە لە جیهانی بئ ئاگایی، مایکل شوماخەری پاڵەوانی پێشووی فۆرمولاوەن بە هۆش خۆی هاتۆتەوە.

لە ساڵی 2013 ، مایکڵ شوماخەر بە مەبەستی پشوو وەرگرتن، چووە چیای ئەلب و تووشی روداوێکی نەخوازراو هات. ماوەی 5 ساڵیشە بێ ئاگایە و لە ژێر چاودێریدایە.

ڕۆژی دووشەممەی رابردوو ، شوماخەر گواسترایەوە، بۆ نەخۆشخانەیەک لە پاریسی فەڕەنسا ، تا چارەسەری نهێنی بۆ بکرێت.

بە پێی نوێترین زانیارییەکان کە ڕۆژنامەی لۆباریزیان بڵاویکردۆتەوە ، ئەو پاڵەوانە دوای 5 ساڵ، لە بێ ئاگایی جارێکی تر بە هۆش خۆی هاتۆتەوە.

Back to top button