مام جەلال پرسەیەك ئاراستەی بارزانی دەكات
خواكوڕك
سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەبۆنەی كۆچی دوایی خوشكی گەورەی سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات
لە پرسەنامەكەدا سكرتێری گشتی یەكێتی( مام جەلال) دەڵێت” بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (ئەقلیما بارزانی)ی خوشكە گەورەتانم پێگەیشت، بۆ ئەو خەمەتان بەشداریی خەمتان دەكەم و پرسەو ماتەمینیی گەرمی خۆمتان ئاڕاستە دەكەم، لەڕێی جەنابیشتانەوە هاوخەمیی قوڵی خۆم ئاڕاستەی یەك بەیەكی خانەوادە و بنەماڵەی بەڕێزتان دەكەم”.
ئەقلیما بارزانی رۆژی دوشەممە بەهۆی نەخۆشی لە تەمنی (83) ساڵی لە نەخۆشخانەی ژین لە شاری هەولێر كۆچی دواییكرد.
دەقی پرسەنامەكەی مام جەلال
بە ناوی پەروەردگاری بەخشندەو میهرەبانەوە
برای خۆشەویست جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچیدوایی (ئەقلیما بارزانی)ی خوشكە گەورەتانم پێگەیشت، بۆ ئەو خەمەتان بەشداریی خەمتان دەكەم و پرسەو ماتەمینیی گەرمی خۆمتان ئاڕاستە دەكەم، لەرێی جەنابیشتانەوە هاوخەمیی قوڵی خۆم ئاڕاستەی یەك بەیەكی خانەواده و بنەماڵەی بەڕێزتان دەكەم.
لەپەروەردگاری مەزنمان داوایە گیانی (ئەقلیما بارزانی ) خوشكتان بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، سەبوریی و دڵنەواییش بە جەنابتان و هەموو لایەك ببەخشێت و ئەوە دوایین خەم بێت و لەناخۆشیی و تەنگانە بەدوربن .
هەمیشە سەرفراز بن …..
انا لله و انا الیە راجعون
براتان
مام جەلال