ئەمڕۆ پارێزگاری نوێی هەولێر هەڵدەبژێردرێت
سامان ستار، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگەی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی فرست سۆفی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر، دانیشتنی ژمارەی ٧٠ی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەڕێوە دەچێت، دانیشتنەکە بەمەبەستیدەنگدانەبۆ بەدەست هینانی متمانە. گوتیشی: ”هەرچەندە ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی بە تەنیا دەتوانین متمانەی تەواوی پێ بدەین، بەڵام دەمانەوێت هەموو لایەنەکانی دیکەش دەنگی پێ بدەن“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هەر بەو هۆکارە، پێش کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، کۆبوونەوەی نێوان فراکسیۆنەکان و کاندیدی پارتی بەڕێوە چوو.
پرۆفایلی فرسەت سۆفی كاندیدی پارتی بۆ پارێزگاری ھەولێر
– ناوی تەواوی، فەرسەف سۆفی عەلی، لە ساڵی 1978 لە گوندی گەزنەی سەر بە چۆمان چاوی بە دونیا هەڵهێناوە.
– پارێزگاری نوێی پارێزگای هەولێر خێزاندارە و خاوەنی دوو کوڕ و دوو كچە، هەروەها دانیشتووی هەولێرە.
– فەرسەت سۆفی بڕوانامەکانی ماستەر و دکتۆرای لە یاسای گشتی لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر بەدەستهێناوە.
– لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانتار بووە و هەروەها مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بووە.
– فەرسەت سۆفی ئەندامی لیژنەکانی دهستهی راوێژكاری یاسایی له دیوانی سهرۆكایهتی ههرێم و لیژنەی نووسینەوەی دەستوری هەرێمی کوردستان و ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی لە هەرێمی کوردستان و هەروەها سەرۆکی لیژنەی کاتی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بووە.
– لەسەر ئاستی کاری حزبیش ئەندامی شاندی دانوسانکاری پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم و ئهندامی دهستهی رێكخراوه جهماوهری و پیشهییهكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە