شه‌پۆڵێكى باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
سادق عەتییە بەرپرسی دەزگای كەشناسی عێراق لەهه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه ، كه‌له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ى داهاتوو شه‌پۆلێكى باران بارین عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
به‌رپرسى ده‌زگای كه‌شناسی عێراق ده‌شڵێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگە پلەكانی گەرما نزم ده‌بنه‌وه و باری كه‌ش و هه‌وا گۆرانكاری به‌سه‌ردادێت و شەپۆڵێكی سەرما ڕوو لە ناوچەكە ده‌كات
ناوبراو ده‌شڵێت كاریگەری ئه‌و شەپۆڵە كه‌روو له‌ناوچه‌كه ده‌كات دەبێتە هۆی باران بارین لە زۆربەی ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان.