جینین هێنیس نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامی داواکەی نێچیرڤان بارزانی دەداتەوە
دوای ئەوەی ستیف فهیگن كونسوڵی گشتی كونسوڵخانهی ئهمریكا له ههولێر داوای لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد بەشداری لە هەڵمەتی (دارێك بچێنە و شارێك سەوز بكە)دا بكات، سەرۆكی هەرێم داواكەی قبوڵ كرد و لە هەمان كاتیشدا و داوای لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جینین هێنیس پلاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كردبوو بەشداری لەو هەڵمەتەدا بكەن.
نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یۆنامی)، وەڵامی داواکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەداتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی یۆنامی، خاتوو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، دارێکی لە قوتابخانەیەکی هەولێر چاندووە، چاندنی دارەکە لەلایەن جینین هێنیس-پلاسخارت، کە بە ”چاندنی دار بۆ ئاشتی“ ناوی بردووە، لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بووە، کە چالێنگی خاتوو جینین هێنیس-پلاسخارتی کردبوو.
نوێنەری یۆنامی داوای لە سەرۆك وەزیران، سەرۆك پەرلەمان و سەرۆك کۆماری عێراق کردووە دارێك ”وەك ئاڵنگارییەکی نیشتیمانی“، بچێنن.