حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕى پاره‌ى ته‌رخانكراوى بۆ چاككردنى ڕێگاكان ئاشكرا كرد

گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەرخانکردنی بڕە پارەیەکی بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگەوبانەکان راگەیاند.

کەمێك لەمەوبەر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، حکوومەت بڕی ٣٣ ملیار و ٨٧٦ ملیۆن دینار تەرخان کردووە.

ڕوونیشی کردەوە، ئەو بڕە پارەیە بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانی هەر چوار پارێزگا و دوو ئیدارەکە تەرخان کراوە.

گوتەبێژی فەرمیی حکوومەت ئاشکرای کردووە، پێش ھاتنی وەرزی زستان و لە ماوەی دوو مانگ و نیودا کارەکان جێبەجێ دەکرێن.

یه‌كێك له‌ كێشه‌كانى هاووڵاتییانى كوردستان خراپى ڕێ و بانه‌كان بوو، به‌ڵام له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ڕابردووى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان بڕیاریدا ته‌واوى ڕێ و بانه‌كان پێش هاتنى وه‌رزى زستان چاك بكرێنه‌وه‌، ئه‌وه‌یش دڵخۆشى هاووڵاتییانى لێ كه‌وته‌وه‌.
Back to top button