سیناریۆیەكی لاهور جەنگی بۆ ناو كۆنگرەی یەكێتی ئاشكرابوو

لە چەند رۆژی رابردوو میدیاكانی راستەوخۆ سەر بە لاهور جەنگی درێژە نووسینێكیان بۆ خەڵكی كوردستان بڵاو كردۆتەوە، گوایە ئاژانسی پاراستن، هەڵساوە بە دروست كردنی ژوورێكی عەمەڵیات بۆ كۆنگرەی یەكێتی، چەند ناوێكی ناو دەزگاكەشیان بە مەرامی راپۆرتەكە خستۆتە روو، لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار تەنها یەك پرسیاری لەبارەی راپۆرتەكە هەیە و دە پرسێت، ئایا لاهور و تەواوی یەكێتی خۆشیان دەزانن كەی كۆنگرە دەبەسترێت تا ژووری بۆ دروست بكرێت؟!

سەرچاوەیەكی لە دەزگایی زانیاری و دژە تیرۆری یەكێتی ئاشكرای كردووە، كە لاهور جەنگی هەم لەرووی میدیایەوە، هەم لەرووی دەزگایی ئەمنیەوە، هەوڵدەدات، لەرێگای سیناریۆی جۆڕاو جۆڕ كار لەسەر ئاراستەكانی ناو كۆنگرە بكات، كە تاوەكو ئێستا دیار نیە كەی كۆنگرە دەبەسترێت،

سەرچاوەكە دەشلێـ” ئەم بڵاو كراوانەی كە لاهور لە میدیاكانی دا بڵاو دەكاتەوە، هیچ پەیوەندی نیە بە پارتی بەڵكو بەشێكی سیناریۆكانیەتی بۆ ناو كۆنگرە، كە هەر كەسێك بەخواستی ئەو نەجوڵێت لەناو كۆنگرە بە سیناریۆی ئامادەكراو، بە پاراستنی پارتی لە قەڵمی دەدات و دووری دەخاتەوە لەناو كۆنگرە ئەم راپۆرتە و هەواڵانەش بەشێكە لەو سیناریۆ یانە.

سەرچاوەكە بەم شێوەیە سیناریۆكە دەخاتە روو، دەلێـ” لاهور جەنگی لە ئێستادا لەرووی میدیایەوە، تۆمەتی پاراستنی پارتی لەناو رای گشتی یەكێتی لەبار دەكات، واتا لاهور جەنگی پێشتر لەرێگای سیروانی كوێخا نجم دەنگۆیەكی ئاراستەی ناو رای گشتی یەكێتی كرد كە خەڵك لەناو یەكێتی پاراستنی پارتین ئەوەشی لەرێگا سێروانی كوێخا نەجم كردی بەشێك بوو لەو هەوڵە میدیایانەی كە لاهور دەیەوێت لەرێگای ئەو هەوڵە میدیایانە رایەك لەناو یەكێتی دا زاڵكات، كە پاراستنی پارتی هەیە، دوای ئەوە لەرێگای راپۆرتێك كە لە میدیاكانی ( میللەت پرێس و ئاژانس و چەند پەیچێكی تری جنێو فرۆش) گوایە پاراستنی پارتی ژووری عەمەڵیاتی داناوە، ئەمەش هەر جۆڕكە لەو سیناریۆیەی كە لاهور جەنگی دەیەوێت زەمینە یەكێتی لەبار بكات بۆ سیناریۆكانی لەناو كۆنگرە.

 

سەرچاوەكە دەشلێ” لاهور كاتێك ئەم زەمینەی لەبار كرد لەناو كۆنگرە هەركەسێك بە خواستی ئەو نەجوڵێت لەرێگای كۆنگرەوە، بە تۆمەتی پاراستنی پارتی دووری دەخاتەوە، هەموو ئامانجەكەی لەم هەوڵانە ئەو مەبەستەیە، كە لەو ماوەی كە باس لە كۆنگرە دەكرێت لاهور دەست دەكات بەم بانگەشەی گوایە بەناوی تۆمەتی پاراستن.

Back to top button