سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له د. نووری سه‌باح ئه‌لدلێمی، وه‌زيرى پلاندانى عێراق كرد
به‌رێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له هاتنى سه‌رمایه و وه‌به‌رهێنانى بیانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و هاندان و ڕێخۆشكردن و پێشكه‌شكردنى ئاسانكارى بۆ وه‌به‌رهێنانى بیانى و ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى زیاترى بۆ كه‌رتى تایبه‌ت له‌م قۆناغه و قۆناغه‌كانى داهاتووى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، به پێویستییه‌كى له‌پێشنه زانى.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. نووری سه‌باح ئه‌لدلێمی وه‌زیرى پلاندانى عێراق، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنى ئابوورى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و داهاتوویه‌كى باشترى دۆخى ئابوورى له وڵات، پێویستى به سیاسه‌ت و ڕێكخستنه‌وه و پلان و به‌رنامه‌یه‌كى باشترى به‌ڕێوه‌بردن و كارگێریى دارایى و هه‌ڵنانى هه‌نگاوى كاراتر هه‌یه.
له دیداره‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12/9/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا هه‌نگاوه‌كان و ئاماده‌كارى بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێریى گشتى له عێراق و گرنگیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى فیدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان له‌م پرۆسه‌یه‌دا، تاوتوێ كرد.
ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ى بودجه‌ى گشتیى عێراق بۆ ساڵى داهاتووى 2020 و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى تیرۆر، به‌تایبه‌تى پارێزگاى مووسڵ و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى تا ئێستا له‌مباره‌یه‌وه نراون، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوون.