گۆڕان سەرۆك و جێگر و سكرتێری نوێی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژارد

دوای ئەوەی ئەمڕۆ جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەبەستی دیاریكردنی سەرۆك و جێگر و سكرتێری نوێی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆران كۆبوویەوە, لە كۆبوونەوەكە سەرۆك و جێگر و سكرتێری نوێ بۆ جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژاردان.
بە پێی زانیاریەكانی دەزگای میدیای خواكوڕك لە كۆبوونەوەكەدا جەمال حاجی محەمەد، بە سەرۆكی جڤاتی گشتی، پێشڕەو رەئووف بە سكرتێری جڤاتی گشتی و عەلی عەبدوڵا، بە جێگری سكرتێری جڤاتی گشتی گۆڕان هەڵبژاردران.

لەلایەكی دیكەوە، بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی و ئەندامانی تری خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەبچێت.

 

Back to top button