حەشدی شەعبی: بۆردوومانكردنی بارەگاكانمان لە لایەن ئیسرائیل و ئەمریكا بە بێ تۆڵە تێپەڕ نابێت, لە زووترین كات خاكی عێراق بەجێ نەهێلن وەك ساڵێ 2011یان بەسەر دێنین
دوای ئەوەی بە بڕیارێكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا, راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریكا لە كارەكەی دوورخرایەوە كە زیاتر دژ بە ئێران و میلیشیاكانی سەر بەو رێكخراوە هەلوێستی نواندووە, لە ماوەی رابردووش ئەمریكا بنكەو بارەگاكانی حەشدی لە نێ, خاكی عێراق بۆردوومانكرد ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە میلیشاكانی سەر بە ئێران بە تایبەت بزووتنەوەی “عەسایب ئەهلولحەق” و بزووتنەوەی “نوجەبا”، هەڕەشە لە هێزەكانی ئەمەریكا بكەن و لە دوو رۆژی رابردوو هەڕەشەكانیان زیاتر بووە.
قەیس خەز عەلی بە میدیا عێراقیەكانی راگەیاندوە كە لە داهاتوویەكی نزیك كات بۆ ئەمریكا دیاری دەكەین كە عێراق جێبهێلێن, جێیان نەهێشتی وەك ساڵی 2011 رووبەروویان دەبینەوە لە ناویان دەبەین.
خەزعەلی ڕووی قسە لە ترامپ دەكات و دەڵێ، “وەڵامی عێراقییەكان لە ڕێی بڕیاری پەرلەمانەوە دەبێ بە دەركردنی هێزە سەربازییەكەت، بەڵام كە نەچیتە دەرەوە، ئەوا شارەزایی و توانای ئەوەمان هەیە بەو شێوەیەی هێزەكەت دەیزانێ، وەك ٢٠١١ بە ناچاری دەردەكرێ.” لای خۆشیەوە بزووتنەوەی “نوجەبا”یە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاندووە هێڕشەكانی ئەم دواییەی ئیسرائیل لە پالپشتی ئەمریكا بووە بۆ سەر حەشدی شەعبی ، بەبێ تۆڵە تێپەڕ نابێ.
گوتەبێژی فەرمیی “نوجەبا”، هاشم مووسەوی لە بەیاننامەیەكدا دەڵێ “دەبێ ترامپی گەمژە بزانێ كە سەروەریی عێراق بە خوێن بەدی هاتووە.”