شێخ جەعفەر: ئەگەر ئەنجومەنی سیاسی هەرێم پێكبهێندرێت یەكێـتی, مەسعود بارزانی بە باشترین كەس دەزانێت بۆ ئەو پۆستەو جەنابیان دەتوانین بەو ئەركە هەڵبستن
دوای ئەوەی پڕۆژەی پێشنیاری دروستكردنی ئەنجومەنێكی سیاسی لە كوردستان كە لە كەسی یەكەمی حزبەكان پێبهێندرێت لە میدیاكان بڵاو كرایەوە بە تایبەت دوای لێدوانێكی محەمەدی حاجی مەحمود لەگەڵ دەنگی ئەمریكا ئاشكرای كردبوو هەولێكی واهەیە, پێویستە هەموولایەك داوا لە سەرۆك بارزانی بكەن كە سەرۆكایەتی ئەم ئەنجومەنە وەربگرێت, ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیش ئاشكرای دەكات كە ئەگەر ئەنجومەنێكی واد روست بكرێـت پێویستە سەرۆك بارزانی بكرێتە سەرۆكی ئەو ئەنجومەنە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم لە لێدوانێكی بۆ دەنگی ئەمریكا رایگەیاندووە:” ئەگەر ئەنجومەنی سیاسی حزبەكانی كوردستا پێكبهێندرێت, كە تا ئێستا دروست نەركاوە هەركات گەیشتە ئەوكاتە هەركاتێك بوو كاك مەسعود ئەمڕۆ سەركردەیەكی دیاری میللەتەكەمانە سەرۆكی ئەم هەرێمە بووە لەپێشتر لەبەر ئەوە هەركات كاتی هات ئەوكات یەكێتی بۆچونی خۆی دەدات، پێشم وایە هەرشتێك لەبەرژەوەندی میللەتەكەمان بێت بۆ یەكڕیزی یەكێتی پشتگیری دەكات,جەنابی كاك مەسعود دەتوانێت هەستێت بەو كارە”.
جێگری سەرۆكی هەرێم راشیگەیاندووە: “ئێمە پێشتر بۆ كاك مەسعود كارمان كردووە و دەنگمان پێداوە ببێتە سەرۆكی هەرێم، مام جەلال بەهەموو توانایەكیەوە لەدەرەوەی یەكێتی-ش كاری كردووە بۆ ئەوەی كاك مەسعود، ببێتە سەرۆكی هەرێم لەهەموو خولەكاندا، لە درێژكردنەوەی خولەكانیدا بەدەنگی یەكێتی نیسابەكە تەواو بووە كەدەنگمان داوە بۆ ئەوەی یا سەرۆكی هەرێم بێت یا دەورەكەی بۆ تازە بكرێتەوە”.
هەروەها لەبارەی لێدوانەكەی محەمەدی حاجی مەحمود كە داوای كردبوو سەرۆك بارزانی تەكلیفبكرێـت بەسەركردایەتی كردنی ئەو ئەنجومەنە, شێخ جەعفەر دەڵێت:” ئەگەر ئێستاش كاك مەسعود بیەویت ئەو رۆڵە ببینێت و ببێتە سەرۆكی ئەنجومەنەكە هەموو لایەنە سیاسیەكان كۆبكاتەوە و یەكڕیزی كورد بپارێزیت بێگومان وەك یەكێتی هەمان هەڵوێستی رابردومان دەبێت ئەوا یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەمان هەڵوێستی دەبێت وەك لە رابردوو بەرامبەر جەنابی كاك مەسعود هەمان بووە”