نیۆرك تایمز: ئەمریكا یەكەم گورزی لە ئێران وەشاند

 

دوای ئەوەی پەیوەندیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران گرژی زیاتری تێكەوت لە چەند مانگی رابردوو, لە ئێستادا هەڕەشەكانی ئەو دوو وڵاتە بەردەوامە لە یەكتری رۆنامەیەكی ئەمریكاش دەنوسێت:” لە مانگی رابردوو ئەمریكا گورزێكی گەورەی ئەلیكترۆنی لە ئێران وەشاندووە”.

رۆژنامەی نیویۆرك تایمز لە زاری بەرپرسانی باڵای ئەمریكاوە بڵاویكردەوە كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا هێرشێكی ئەلیكترۆنی بە نهێنی كردووەتە سەر ئێران كە هێرشەكە زانیاری گرنگی بنكەی زانیارییەكانی ئێرانی سڕیوەتەوە كە ئەو وڵاتە بەكاریهێناوە بۆ پیلاندانان بۆ هێرشكردنە سەر نەوت گوێزەرەوەكان و توانیوێتی بۆ ماوەیەكی دیاریكراویش بێت توانای تاران لاواز بكات لە هێرشی دەریایی لە كەنداودا.

رۆژنامەكە بڵاویشی كردۆتەوە :” ژمارەیەك پێگەی گەورەی ئەلیكترۆنی ئێران لە كار كەوتوون هێشتا ئەو وڵاتە دەیەوێت ئەو زانیارییانەی دەستبكەوێتەوە كە لە هێرشەكەی 20ی حوزەیراندا لەدەستیداوە و دەیەوێت بەشێك لەو پرۆگرامە كۆمپیوتەریانە چالاك بكاتەوە كە لە كارخرابوون لە هێرشەكەدا.

Back to top button