سەركردەیەكی یەكێتی: یەكێتیە راستەقینەكان لەگەڵ ئەوەن كۆسرەت رەسوڵ ببێتە سكرتێر, بەڵام ئەوانە هیچ پۆستێكیان نیەو دەستیان بەسەر یەكێـتی داگرتووە رێگا نادەن
پاش ئەوەی یەكێتی بڕیاریدا كە لە حەوتی مانگی 12ی داهاتوو كۆنگرەی چوارەمی حزبەكەی ببەستێت لە ئێستادا ململانێیەكی توند كەوتۆتە نێو رێكخستنەكانی ئەو حزبە , لەسەر پۆستی سكرتێر و جێگر و ئەندامانی سەركردایەتی تەنانەت باس لەوە دەكرێـ بەر لە كۆنگرەیەك رێككەوتن كراوە كێ ببێت بە ئەندامی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی و سكرتێری یەكێتی.
لە بارەی كۆنگرەكە محەمەج وەتمان سەركردە لە سەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاندووە:” با چاوەڕوانی رۆژی كۆنگرە بكەین بزانین كێ دەبێتە سكرتێری یەكێتی و لە ئێستادا كاك كۆسرەت سكرتێر و بڕیار دەری یەكێتیە پێویستە هەر ئەو بمێنێـتەوە چونكە هەموو تەمەتی بە یەكێتی بەخشی”.
محەمەد وەتمان گوتیشی :” یەكێـتی پێی خۆشە كە كۆسرەت رەسول بكرێـت بە سكرتێری گشتی یەكێتی و ئەگەر خۆی بۆ ئەو پۆستە كاندید بكات حەتمەن ئەندامانی كۆنگرە دەنگی پێدەدەن, رابردووی ئەو لەبەر چاو دەگرن”.
ئەو بەر پرسەی یەكێتی گوتیشی:” كاك كۆسرەت رەمزی حزبەكەمان ناكرێـت بە چەند كەسێك كە تازە هاتوونەتە رێكخستنەكانی حزب و دەستیان بەسەر هەموو جومگەیەك داگرتووە بەراورد بكرێت”.