یەكێـتی لە رێككەوتنی دابەشكردنی پۆستەكانی ئەنجومەنی پارێزگای هەلەبجە كشایەوە
دوای ئەوەی هێز و لایەنە سیاسەكانی هەلەبجە لە بارەی پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەلەبجە رێككەوتن, رێككەوتنەكەیان لە میدیاكان بڵاوكردەوە كە زۆربەی حزبەكانی كوردستان تێیدا بەشدار بوون, بەڵام یەكێـتی دوای واژۆكردنی رێككەوتنەكە بە هۆی ناكۆكی ناوخۆی لە رێككەوتنەكە كشایەوە.
عەتا شێخ حەسەن، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتیی سلێمانی – هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەو بارەیەوە ڕاگەیاندووە، یەكێتی له رێككەوتنی دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای هەڵەبجە كشاوەتەوە, ئەمەش پەیوەندی بە گرفتە ناوخۆیەكانی ئەو حزبەوە هەبووە, بە تایبەت كە یەكێتی فرەباڵە هەر ئەمەش هۆكاری دواخستنی حكومەت بوو”.
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی – هەلەبجەی پارتی ئاشكراشی كردووە, وێڕای رێككەوتنەكە كە بە واژۆی هەموو هێ.و لایەنە سیاسەكانی هەلەبجە بووە, ئێستا یەكێـتی لە بەرامبەردا داوای پۆست دەكات لە سنوری پارێزگای دهۆك و ناوچەی باڵەكایەتی
عەتا شێخ حەسەن راشیگەیاند رەنگە كشانەوەی یەكێتی بەهۆی ئەوە بێت كە باڵەكانی حزبەكە لەنێو خۆیاندا ڕێك نەكەوتبێتن.
جێی بیرخستنەوەیە بە پێی رێككەوتنی لایەنە سیاسەكان پۆستەكان بەو شێوەیە دابەشكران كە پۆستەكان سەرجەمیان 14 پۆست بوون:.
– یەكێتی: ٤ بەڕێوەبەری گشتی
– گۆڕان: ٣ بەڕێوەبەری گشتی
– لیستی خزمەت (یەكگرتوو + كۆمەڵ): ٤ بەڕێوەبەری گشتی
– پارتی: ٣ بەڕێوەبەری گشتی