بزانن لە یەکەم لێداونیدا پارێزگاری هەڵبژێردراوی هەولێر سوپاسی کێ دەکات ؟
پارێزگاری نوێ هەولێر ، فرسەت سۆفی لە یەکەم لێداواندا سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکات و دەڵێت سوپاس سەرۆک بارزانی کە ئەو متمانەت بەمن بەخشی و منت کردە کاندیدی پۆستی پاریزگاری پایتەختی هەرێمی کوردستان .
هاوکات فرسەت سۆفی ڕایدەگەێنت و بەڵێن دەدات بە هەموو تاوانا کار بۆ پێشکەوتن و خزمەتگوزاری هەولێر بکات و بێ جیاوازی ، حزمەتی هاووڵاتیان بکات بە بێ جیاوازی .
لە دووای ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پاریزگای هەولێر ، فرسەت سۆفی وەک پارێزگاری نوێ هەڵبژاد ، عەلی ڕەشید سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گووتی کۆنووسی هەڵبژاردنی ئەنجوومەن بەرز دەکەنەوەو دوواتریش بە پێی یاسا ، پاریزگاری نوێ لەبەر دەم سەرۆکی هەرێم دەبێت سوێندی یاسایی بخوات بۆ دەستبەکار بوونی