لێرەوە بزانن پێشمەرگە بۆ پاراستنی کورد و مرۆڤایەتی چەندی قوربانی داوە
دواین ئاماری قوربانیەكانی پێشمەرگە
له رۆژانی ١٠-١١ی ٩ خولی بیست و دووه‌می لیژنه‌ی تایبه‌ت به مافه‌كانی كه‌م ئه‌ندامان (CRPD) له ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ به‌سترا، به به‌شداری شاندێكی هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆكانی راپۆرتی سه‌ره‌تایی عێراق تایبه‌ت به رێكه‌وتننامه‌ی مافی كه‌م ئه‌ندامان.
دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رایگەیاند:
بەهۆی هێرشه‌كانی داعش نزیكه‌ی ٢ هه‌زار پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و به هه‌زارانیان بریندار بوون و ئه‌ندامێكی له‌شیان له ده‌ستدا كه هه‌ندێكیان تووشی كه‌مئه‌ندامی ته‌واو بوون.
ئاماری قوربانییەكان به‌م شێوه‌یه:
٢٣٥ پێشمەرگە قاچیان لەدەست داوە
٢٠پێشمەرگە چاویان لەدەست داوە
٣٨ پێشمەرگە توشی ئیفلیجی بوون
ئەوەشی خستەڕوو
، سه‌ره‌ڕای ناله‌باره‌ی دۆخی ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی توانای خۆی هاوكاری وخزمه‌تگوزاری پێویستیان پێشكه‌ش كردووه له‌لایه‌نی ته‌ندروستی، مووچه و خانه‌نشینی هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆریان نێردرانه ده‌ره‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردن.