كاتی سهردانی لاڤرۆڤ بۆ ههرێمی كوردستان ئاشكرا دەبێت
ماریا زاخارۆڤا، گوتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی رووسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایدەگەێنێت سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لە رۆژانی ٧ و ٨ ی مانگی ١٠ سەردانی عێراق و هەرێمی باشووری کوردستان دەکات ..
زاخارۆڤا دەڵێت لاڤرۆڤ سەرەتا لە بەغدا دەسەڵاتدارانی عێراق دەبینێت و دوواتر دەچێتە هەولێر ، گووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئەم سەرادانە بە گرینگ وەسف دەکات و پەی وایە پێوەندی تایبەتی لە گەڵ کوردستان دەگەرێتەوە بۆ بنەمایەکی مێژوویی و ئابوری .