داوا له‌سۆران عومه‌ر و هاوڕێكانی ده‌كرێت بۆ یه‌كجار وه‌كو مرۆڤ له‌سه‌ر مافی مرۆڤ به‌ده‌نگ بێن

خواكوڕك

رۆژی شەممە 3ی 12ی 2016 لە گوندی گێزێ سه‌ربه‌ شارۆچكه‌ی ئامێدی گەنجێك بەناوی بەرۆژ رەمەزان عەبداڵ لەلایان گەریلاكانی پەكەكە تەقەی لێدەكرێت ودەست بەجێ گیانی لەدەست دەدات، به‌ڵام جیاواز له‌كه‌یسه‌كانی دیكه‌ هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ر به‌مافی مرۆڤ له‌و باره‌وه‌ هه‌وڵوێست وه‌رناگرێت، چاودێرێكی سیاسیش ده‌ڵێت له‌ ترسی په‌كه‌كه‌یه‌.
دوای تیرۆركردنی ئه‌و گه‌نجه‌ له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌وه‌، جگه‌له‌ له‌چه‌ند قه‌له‌مێكی ئازاد، كاردانه‌وه‌كان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌مشێوه‌ فراوان نه‌بوون كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرا. له‌و باره‌وه‌ سۆران سێوكانی ده‌نووسێت، “ئەرێ ئەو گەنجەی لە ئامێدی کوژرا بەدەستی پ ک ک خووێنی کەڵەشیری هەبوو واکەس باسی ناکات”.
به‌جیا له‌مانه‌ چاڵاكوانانی مه‌ده‌نی سه‌رسوڕمانی خۆیان ده‌ده‌بڕن له‌باره‌ی ئه‌و بێده‌نگیه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و كه‌یسه‌ هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ هاوڵاتیه‌ك له‌سه‌ر خاك و زێدی خۆی له‌لایه‌ن هێزێكی ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم تیرۆر ده‌كرێت.
ئه‌حمه‌د گۆڕان چاڵاكوانی مه‌ده‌نی له‌و باره‌وه‌ ده‌نووسێت، “سه‌یره‌ ئه‌و بێده‌نگیه‌، مرۆڤێك به‌رۆژی رووناك ده‌كوژرێت و په‌كه‌كه‌ش به‌یاننامه‌ ده‌رده‌كات و ده‌ڵێت به‌هه‌ڵه‌بوو، به‌ڵام كه‌س لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت و هه‌روا به‌ئاسانی باسه‌كه‌ تێده‌په‌ڕێنرێت.. ئه‌رێ ئه‌م سه‌رزه‌میه‌ هیچ حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تێكی لێیه‌؟؟”.
Back to top button