لە دووای جۆن بۆڵتن ئەمریکا بۆ ئاشت بوونەوە لە گەڵ ئێران پشت لە ئیسرائیل دەکات
لێژنەی لێکۆڵینەوەکانی عێراقی لە تازەترین بڵاوکردنەوەی زانیاری خۆیدا دەڵێت : ئەمریکا بە ئێمەی گوتووە ئیسرائیل بارەگا و چەکی حەشدی شەعبی مووشەک باران دەکات ، بۆیە دەبێت رێی لێ بگرن ، عێراقیەکان لە وڵامدا دەڵێن ئیتر ناهێڵین لەمەودووا هیچ وڵاتێک سنووری ئاسمانیمان ببەزێنێت .
عەبدولخالق عەزاوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە ئەمریکیەکان زانیاری وردیان داوە بەلیژنەکەو خۆیان لە تاوانەکان بێ بەری کردووە ، تەنانەت ئەمریکیەکان ڕازامەندن بەوەی عێراق قەڵغانی مووشەکی بکرێت
.
لە هەمانکاتدا وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایدەگەێنێت هیچ فڕۆکەیەک بۆی نییە بەبێ ئیزنی ئێمە بێتە سنووری ئاسمانی عێراقەوە ، پاڵپشتیش لە پرۆژەی بە یاسایی کردنی دەرکردنی هێزە بیانیەکان دەکەیین .