3 جۆر خواردن نابیت بشوورێت پێش کوڵاندنی .. یەکەمیان گۆشتە

شارەزایانی ڕوسیا لیستێکی ئەو بەروبوومەیان دەستنیشان کرد کە پێویست بە شوشتنەوە ناکات پێش لێنانی بۆ ڕێگری لە تووش بوونی مرۆڤ بە گرفتی تەندروستی ئەمەش پێچەوانەی هەندێ جۆری دیکەیە وەك ماسی و سەوزە و مێوەیە.

1 / گۆشت : نابیت بشورێت پێش لێنانی چونکە ئەو بەکتیریایەی دەبێتە هۆی نەخۆشی لەناو ناچیت پاش شوشتن جگە لەمەش لەوانەیە لە ڕێگای دڵۆپەکانی ئاو زیاتر بڵاوبێتەوە.

2 / هێلکە : شارەزایان ئامۆژکاری شوشتنەوەی هێلکە ناکەن چونکە هێلکە داپۆشراوە و پەلکەکەی لە میکرۆب دەیپارێزیت و لەگەڵ شوشتنەوەی لەوانەیە تەنك بیت وبگوازرێتەوە بۆ ناوەوە.

3 / کوارگ : تام و بۆنی لەدەست دەدات پاش پاککردنەوەی بە ئاوێکی زۆر و ماوەی بەسەر چوونی خێراتر دەکات جونکە شێ هەڵدەمژی و شارەزایان ئامۆژگاری دەکەن کە کوارگ پاك بکرێتەوە لە ڕێگای پارچە قوماشێكی تەڕ.

سەرچاوە : کۆنسۆڵتۆ میدیکاڵ

 

Back to top button