بڕوا ناکەیت !! بوون کردنی خۆراك کێش زیاد دەکات

لە ڕاپۆرتێکی سایتی ،، ئێف بی ئار ،، هاتووە کە توێژینەوە زانستیەکانی زانکۆی کالیفۆرنیا لە بێرکلی پشتڕاستیان کردووتەوە کە بۆنکردنی خۆراك کێشی لەش زیاد دەکات و تا هەستی بۆنکردن بەکار بهێنی هیچ سیستەمێك بۆ کەم کردنەوەی کێش دادت نادات.

جگە لە هەستی تام کردن هەستی بینین و بۆنکردن ڕۆلێکی سەرەکیان هەیە چونکە چاو کار دەکاتە سەر مەودای ئارەزووکردنی مرۆڤ بۆ ئەم ژەمەی کە لە پێشی داندراوە و هەستی بۆنکردنیش کار دەکاتە سەر چێش وەرگرتن لە خۆراك و تامە خۆشەکەی.

بۆ تێگەیشتن لەمەودای کاریگەریەکانی بوۆنی خۆاردن لەسەر زیادبوونی کێشی لەشی مرۆڤ توێژینەوەیەك لەسەر‌ مشك کرا و بە ووردی چاودێری دەکران ، بۆیان دەرکەوت کە کۆمەڵەیەکیان کێشیان زیاد بوو و بۆ ئەنجام دانی ئەم تاقیکردنەوەیە شانەی مێشکی مەشکەکانیان لەناو برد بۆ ئەوەی هەستی بۆنکردن لە دەست بدەن بەمەش زانایان گەیشتنە ئەو ڕاستیەی کە مشکەکان وردە وردە کێشیان کەم بوویەوە بە نەمانی هەستی بۆنکردن.

سەرچاوە : الجزیرە نێت

 

Back to top button