بۆ چی گۆشتی کۆتر خۆراکێکی نمونەییە و لە چ نەخۆشیەك دەتپارێزی.؟

گۆشتی کۆتر تایبەت مەندیەکەی تەنها لە تامەکەی نیە بەڵکو ووزە بەخشە و یارمەتی جەستە دەدات بۆ بەرهەمهێنانی خانەی نوێ چونکە ڕێژەی 47 , 24 % پرۆتینی تێدایە و ئەم ڕێژەیە لە گۆشتی کەروێشك و مانگا و مەڕ و مریشك و مراوی و قاز بەدی ناکرێت و هەروەها ڕێژەی 73 , 0 % چەوری هەیە ئەمەش وا دەکات بـبێتە خواڕدنێکی نمونەیی بۆ مرۆڤ.

جگە لەوەش دەوڵمەندە بە کانزا سوودبەخشەکانی وکو ئاسن کە فاکتەرێکی گرینگە بۆ بەرهەم هێنان و پتەوکردنی سیستەمی بەرگری لەش هەروەها گۆشتی کۆتر بە سوودە بۆ جەرگ و گورچیلە و کەم کردنەوەی پاڵپەستۆی خوێن و کۆنتڕۆل کردنی ڕێژەی شەکرە لە خوێن.

گۆشتی کۆتر پێکهاتووە لە مادەی کۆلین کە خۆراکێکی پێویستە بۆ مێشك و ناهێڵیت شادەمارەکان گرژبیت چگە لەوەش هێسکی کۆتر دەوڵەمەندە بە مادەی کۆندرویتین کە یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری هێسکە نەرمە و هەروەها پیستی مرۆڤ چالاك دەکات و سووری خۆین ڕێك دەخات.

سەرچاوە : سپۆتنیك

 

Back to top button