كەشناسی پلەكانی گەرما ئه‌مڕۆ و سبه‌ى شاره‌كانى كوردستانى بڵاو كردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاو کردەوە.

کەشناسی بڵاویكردۆته‌وه‌، ئەمڕۆ هەینی پێشبینی دەکرێت ئاسمان لە زۆرینەی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ بێت و بەرزترین پلەی گەرمی بگاتە ٣٩ پلەی سیلیزی کە لە شاری کەرکووک تۆماردەکرێت و نزمترین پلەش لە شاری سلێمانی، کە دەگاتە ٣٢ پلە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە پێشبینی دەکرێت سبەی شەممە پلەی گەرمی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان پلەیەک دابەزێت و لە شاری دهۆکیش لە کاتی ئێوارە ئەگەری بەزربوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە .

 

 

Back to top button