پەرلەمانی كوردستان پڕۆژەیەكی ئامادەكردووە كە مووچەی پێشمەرگە هاوتای سوپای عێراق دەكرێت
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو لە یەك نزیك بوونەوەیەك لە نێوان هەولێر و بەغدا هەبوو بە مەبەستی چارەسەرەكردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بە تایبەت كێشەی پێشمەرگە و یاسای نەوت و گاز و ماددەی 140 ئەندامێكی لێژنەی پێشمەرگەی كوردستانیش رایدەگەیەنێت لە هەوڵداین كە مووچەی پێشمەرگە و سوپای عێراق هاوتا بكەین.
حیكمەت گەودا ئەندامی لێژنەی پێشمەرگە و ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان لەو بارەیەوە رایگەیاندووە: ” لەماوەی رابردوو سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەمان كرد بە مەبەستی دروستكردنی هەماهەنگی بۆ داواكردن و چەسپاندنی هاوتاكردنی مووچەی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراق كە مافی پێشمەرگە دەبێت بۆیان بگەڕێتەوە”.
ئەو پەرلەمانتارەی لێژنەی پێشمەرگە گوتیشی:” حكومەت و وەزارەتی پێشمەرگە و ئەنجومەنی وەزیران لەسەر ئەو پرسە هەماهەنگ و هاوكارن ئەو پڕۆژە یاسایەی كە لەلایەن لێژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی كوردستانەوە ئامادەكراوە بۆ هاوتاكردنی سەرجەم ماف و ئیمتیازاتی هێزەكانی پێشمەرگە لەگەڵ ئەو هێزە عێراقییانەی كە لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری عێراقدا رێكخراون بكرێتە یاسا”.
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی:” لە نێو پڕۆژە یاسا ئامادەكراوەكە سەرجەم مافەكانی هێزەكانی پێشمەرگە لەخۆدەگرێت وەكو مووچە و دەرماڵەی خێزان و منداڵ و بڕوانامە و كرێی هاتوچۆ و خواردن و بابەتی خانەنشینی و زۆر شتی دیكە كە پێویستن بۆ پێشمەرگە.